info@asana12.com
0751 180 1621 || 0770 703 4053

ناونیشانی قەڵادزێ

پەیمانگای پەردەردەیی تایم - لقی قەڵادزی شەقامی ئاسایشی کۆن، فەرعی بەرامبەر پارکی شار، تەنیشت ساڵۆن شاز، مۆبایل 07503404077

ناونیشانی ڕانیە

پەیمانگای پەردەردەیی تایم - لقی ڕانیە، ،شەقامی مەڵبەند، بەرامبەر ئامادەیی کچان، تەنیشت گەراجی قەڵادزێ مۆبایل 07501954892

ناونیشانی هەڵەبجەی شەهید

پەیمانگای پەروەردەیی تایم - لقی هەڵەبجەی شەهید، گەڕەکی شەهیدان، بەرامبەر مارکێتی ڕێبوار، مۆبایل 07501742856

ناونیشانی سلێمانی

پەیمانگای پەروەدەیی تایم - لقی سلێمانی .گەڕەکی هەواری تازە، بەرامبەر چێشتخانەی کریستاڵ مۆبایل - 07501534016 - 07715394408

ڕاوێژی ئۆنلاین

ئێمە لە ئاسانە ١٢ پڕۆژەی ڕاوێژی ئۆنلاینی فێرخوازمان هەیە کە لەلایەن کەسانی شارەزاوە و بە شێوازی ئۆنلاین گفتوگۆ لەگەڵ فێرخوازان دەکەین.

تایبەتمەندی سایتەکەمان

سایتەکەمان ئەم جەند تایبەتمەندیەی خوارەوە لە خۆ دەگرێت:

ڕیزبەندی کردنی ئۆتۆماتیکی:

ڕیزبەندی بەشەکانی زانکۆلاین بەپێی کۆنمرەی ساڵی ڕابردوو کە 60 بەش بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دیاری دەکات و پاشان خوێندکاران دەتوانن ئەو کۆلێژ و پەیمانگا و پارێزگایانە لابدەن کە ویستیان نیە بۆی بچن. وە هەروەها دەتوانن بەئارەزووی خۆیان گۆڕانکاری دیکە لە ڕیزبەندییەکەیاندا ئەنجام بدەن و بەشی دیکە کە ئارەزووی دەکەن بۆ زیاد بکەن

هەژمارکردنی ئۆتۆماتیکی:

هەژمارکردنی ئۆتۆماتیکی نمرەی خوێندکار لەگەڵ نمرەی پۆلی (١٠ و ١١) کە تەنها لە کاتی زیادکردنی نمرەکەیدا بۆی ئەژمار دەکرێت

وانەی کوردی یان عەرەبی:

لابردنی نمرەی وانەی کوردی یان عەرەبی یان هەردووکیان گەر نمرەکەت پێی زیاد بوو بۆ کۆلێژەکانی پزیشکی، ئەندازیاری، زانست

نمرەی کریدت:

هەژمارکردنی تەواوی نمرەی کریدت و وانە پەیوەندیدارەکان بۆ هەموو بەشەکان کە بە سیستەمی کریدت خوێندکار وەردەگرێت

هەڵسەنگاندنی کەسێتی (Personality Test)

بەشی گرنگی سایتەکەمان تاقیکردنەوەیەکی تێدایە کە چەند پرسیارێک لە خوێندکاران دەکرێت و دواتر بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی و زانستیانە چەند بەشێک لەسەر پێوەری وەڵامەکانت دیاری دەکات کە تۆی خوێندکار ئارەزوو و خواستی هەیە بۆ ئەو بەشانە

ستافی بەڕێوەبردن

ئەم ستافە هەڵدەستن بە بەڕێوەبردنی سایتەکە لە کاتی دروستبوونی هەر کێشەیەک، پرسیارێک یان پێشنیار و سەرنجێک دەتوانن پەیوەندی بکەن بە ستافەکەمانەوە

ئەمیر ستار

ئەندازیاری پلانسازی شار

ئەزموونی ٦ ساڵ لە پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین

هۆگر سەروەر

ڕاهێنەری گەشەپێدان

ئەزموونی ٤ ساڵ لە پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین

هەستیار کامیل

ی.ئەندازیاری تەلارسازی

ئەزموونی ٥ ساڵ لە پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین

دانا بەکر

مامۆستای زمانی ئینگلیزی

ئەزموونی ٣ ساڵ لە پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین

سیستەمەکانی وەرگرتن

سیستەمەکانی وەرگرتنی خوێندکار پێکدێت لە پێنج سیستەم کە بۆ بەرچاوڕوونی خوێندکار بە چەند دێڕێک لە خوارەوە باسی دەکەین

سیستەمی زانکۆلاین

ئەم سیستەمە تەنها تایبەتە بە کۆلێژ و پەیمانگا پزیشکییەکان، لێرەدا خوێندکار بە کۆنمرەی پۆلی ١٢ دەچێتە کێبڕکێی وەرگرتنەوە بۆ زانکۆ و پەیمانگاکان
ئەم سیستەمە ٪٨٠ی ژمارەی کورسیەکان بۆ ئەو خوێنداکارانە دابین کراوە کە دانیشتووی ئەو پارێزگایەن کە زانکۆکەی لێیە ٪٢٠ ەکەی تری بۆ پارێزگاکانی تری هەرێم دابین کراوە

سیستەمی ڕاستەوخۆ

لە سیستەمی ڕاستەوخۆ تەنها کۆلێژەکانی (وەرزش و هونەرە جوانەکان و زانستە ئیسلامییەکان) دەگرێتەوە
کە تێیدا ٪٦٠ نمرەی پۆلی ١٢ و ٪٤٠ تاقیکردنەوەیەکی تایبەت کە لە هەر یەکێک لەو کۆلێژانە پێش کاتی زانکۆلاین دەکرێت و دواتر لەکۆی ئەو دوو ئەنجامە دەبێتە کۆنمرەی خوێندکارەکە بۆ چوونە پێشبڕکێی وەرگرتن لەو کۆلێژانە و ئەو بەشەی تاقیکردنەوەکەی تێدا دەکات دەبێت لە کاتی پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین'ەکەیدا لە یەکەم هەلبژاردن دایبنێت

سیستەمی کریدیت

لەم سیستەمەدا هەژمارکردنی کریدیت بۆ وانە پەیوەندیدارەکانی هەر بەشێک پەیڕەو دەکرێت، واتە کۆنمرەی کۆتایی قوتابی هی پۆلی دوانزە دەخرێتە سەر ٪٧٠ و کۆ دەکرێتەوە لەگەڵ ٪٣٠ نمرەی وانە پەیوەندیدارەکان، کە هەر بەشێک لە زانکۆ و پەیمانگاکان وانەی پەیوەندیداری جیاوازی هەیە، کەمترین کۆنمرەی پێشبرکێ بۆ وەرگرتن بە سیستەمی کریدت بریتی دەبێت لە ٪٦٥ بۆ کۆلێژ وە ٪٦٠ بۆ پەیمانگا
ئەم سیستەمە هەموو بەشەکان دەگرێتەوە جگە بەشە پزیشکییەکان و ڕاستەوخۆکان

سیستەمی ئێواران

لە سیستەمی خوێندنی ئێواراندا پێشکەشکردنی داخوازی خوێندکار بە ڕێگای زانکۆلاینەوە دەبێت و بە هەمان شێوەی پارالێل قوتابی پێویستە کرێی خوێندن بدات، بۆ زانکۆ نابێت لە ٦٠ کەمتر بێت وە بۆ پەیمانگا نابێت لە ٥٥ کەمتر بێت
خوێندنی ئێواران بەپارەیە و کرێی خوێندنی یان وەک پاڕالێڵە یان هەندێک کەمترە
دەربارەی نمرەی وەرگرتن لەم سیستەمەدا، هەمان ڕێنماییەکانی سیستەمی پارالێڵ بۆ ئەمیش دەبێت

سیستەمی پاڕالێڵ

سیستەمی پارالێل یەكێكە لەو سیستەمانەی كە چەند ساڵێكە وەزارەتی خوێندنی باڵا پەیڕەوی دەكات بۆ وەرگرتنی بەشێك لە قوتابیانی قۆناغی یەكەم لە زانكۆ و پەیمانگاکان هەر لە خوێندنی بەیانیاندا، لەبەرامبەردا بڕێک پارە وەردەگیرێت لەفێرخوازەکە، كە تێیدا دوو جۆر قوتابی وەردەگیرێت لەو كۆلێژ و بەشانە، كە جۆری یەكەمیان ئەو خوێنکارانەن بەهۆی گەورەیی تەمەنیان لە زانكۆو پەیمانگاكان لەکاتی بەیانیان وەرناگیرێت، دووەم جۆریشیان ئەو قوتابی و خوێندكارانەن كە نەیانتوانیوە نمرەیەكی شایستە بە حەز و خولیای ئەو كۆلێژ و بەشانە بەدەست بێنن كە ئارەزوویان لێیە
کورسی وەرگرتن دیاری کراوە بۆ هەر بەشێک و خوێندکار بەو کۆنمرەی هەیەتی دەچێتە پێشبڕکێی وەرگرتنەوە
وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ کۆلێژەکان چەند نمرەیەیەکی وەک بەرچاو ڕوونی دیاری کردووە بۆ ئەم سیستەمە، بۆ نموونە
کۆلێژە پزیشکییەکان ٣٠ نمرەی گشتی واتە ٤.٣ نمرەی معدل
کۆلێژە ئەندازەییەکان ٣٥ نمرەی گشتی واتە ٥ نمرەی معدل
بەشەکانی دیکە ٤٥ نمرەی گشتی واتە ٧ نمرەی معدل
ئەمانە هەمووی زیاتر بۆ بەرچاو ڕوونیە و دەکرێت لەو ڕێژەیە زیاتر یان کەمتریش بێت بەپێی خواستی خوێندکارەکانە بۆ ئەو بەشە

ئۆفەرەکانمان

پەیمانگاکان

پەیمانگاکان دەتوانن سوودمەند بن لە بەکارهێنانی سایتەکەمان بە نرخێکی زۆر گونجاو کە داشکاندنمان کردووە بۆیان، وە هەموو خزمەتگوزارییەکانی سایتەکە بەردەست دەبێت بۆیان. بۆ زانینی نرخ و ڕێژەی بەکارهێنان پەیوەندیمان پێوە بکەن: 07707034053 07511801621

گروپێک خوێندکار

داشکاندنی تایبەت بەو خوێندکارانەی دەیانەوێت پێکەوە ڕیزبەندی ئەلیکترۆنی زانکۆلاین بکەن،
وە هەموو خزمەتگوزارییەکانی سایتەکە بەردەست دەبێت بۆیان.
بۆ زانینی نرخ و ڕێژەی بەکارهێنان پەیوەندیمان پێوە بکەن: 07707034053 07511801621

قوتابخانە ئەهلیەکان

قوتابخانە ناحکومییەکان (ئامادەییە ئەهلییەکان) دەتوانن سوودمەند بن لە بەکارهێنانی سایتەکەمان بە نرخێکی زۆر گونجاو کە داشکاندنمان بەڕێژەیەکی زۆر ئەنجام داوە بۆیان، وە هەموو خزمەتگوزارییەکانی سایتەکە بەردەست دەبێت بۆیان و ڕێنماییەکانی بەکارهێنانی سایتەکە دەدەن پێتان. بۆ زانینی نرخ و ڕێژەی بەکارهێنان پەیوەندیمان پێوە بکەن: 07707034053 07511801621

سەنتەر و ڕێکخراوەکان

سەنتەر و ڕێکخراوە و کۆمەڵە و دامەزراوەکان دەتوانن سوودمەند بن لە بەکارهێنانی سایتەکەمان بە نرخێکی زۆر گونجاو کە داشکاندنێکی تایبەتمان ئەنجام داوە بۆیان، وە هەموو خزمەتگوزارییەکانی سایتەکە بەردەست دەبێت بۆیان و ڕێنماییەکانی بەکارهێنانی سایتەکە دەدەن پێتان. بۆ زانینی نرخ و ڕێژەی بەکارهێنان پەیوەندیمان پێوە بکەن: 07707034053 07511801621

هەواڵ

15 September 2020

کاریگەری ڕۆشنبیری لە ژینگەی زانکۆدا

ڕۆشنبیربوونی مرۆڤ، پرۆسەیەكی پەیوەندیدارە بە قۆناغەكانی ژیانی مرۆڤەكانەوە؛ لەو ڕوانگەیەی کە ئه‌و قۆناغانه‌ تەواوكەر و لێكدانەبڕاوی یەكترین. وێڕای ئه‌وه‌ی ڕۆشنبیربوونی مرۆڤ، دەروازە و لایەنی جۆربەجۆر دەگرێتە خۆ، گرنگییەكی تایبەتیشی لە ژیانی مرۆڤدا هەیە، بەتایبەت بۆ خوێندكارانی زانكۆ، چونكە بە هۆیەوە خوێندكار لە ڕێگەی توێژینەوەی زانستی و ئامرازەكانییەوە، بۆ بەدەستهێنانی زانیاریی ڕاست و پێكهێنانی چەمكە زانستییەكان ئاراستە دەكرێت.

15 September 2020

ئامرازەكانی بنیاتنانی ڕۆشنبیری لە زانكۆدا

ژینگەی زانكۆ لە ڕووی پەروەردە، خوێندن، دەستەی بەڕێوەبردن، مامۆستایان، كەرەسە و ئامێرە ئەلتكرۆنی و تەكنەلۆژییەكانەوە، ڕۆڵی كاریگەر دەبینن و، دەتوانن ببنە یارمەتیدەر بۆ بنیاتنانی شارستانییه‌تێكی نوێی كراوە و زیندوو لەگەڵ تایبەتمەندییەكانی ئەوانی دیدا؛ كە خودی ئەم ئامانجەیش پێویستیی بە پلان و بەرنامەیەكی بەرفراوان هەیە كە باوەڕی بە زمانێكی نوێی قسەكردن هەبێت، بە گرتنەبەری شێوازی جۆربەجۆر لە ڕێی ڕاگەیاندن، یان پەیوەندییە

15 September 2020

چەند ھەنگاوێک بۆ ھەڵبژاردنی بەشێکی گونجاو لە زانکۆدا

چۆن بەشێکی گونجاو ھەڵبژێریت: بیر لە ئەولەویاتەکانت بکەوە، تەرکیز بکەرە سەر ئامانجەکانت.
ھەڵبژاردنی بەشێک زیاترە لە تەنھا ناوێک لەسەر بڕوانامەکەت. ئەو بەشەی کە خوێندکار بۆی دەڕوات لە زانکۆ دەستدەکێشێت بۆ ناو زۆر لایەنی ژیانی، لەبەر ئەوە ئاگاداربە، با خۆزیا و برییا ڕوونەدات.
بڕیاری ڕۆشتن بۆ چ بەشێک پێویستی بە