info@asana12.com
0751 180 1621 || 0770 703 4053

تایبەتمەندی سایتەکەمان

سایتەکەمان ئەم جەند تایبەتمەندیەی خوارەوە لە خۆ دەگرێت:

ڕیزبەندی کردنی ئۆتۆماتیکی:

ڕیزبەندی بەشەکانی زانکۆلاین بەپێی کۆنمرەی ساڵی ڕابردوو کە 60 بەش بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دیاری دەکات و پاشان خوێندکاران دەتوانن ئەو کۆلێژ و پەیمانگا و پارێزگایانە لابدەن کە ویستیان نیە بۆی بچن. وە هەروەها دەتوانن بەئارەزووی خۆیان گۆڕانکاری دیکە لە ڕیزبەندییەکەیاندا ئەنجام بدەن و بەشی دیکە کە ئارەزووی دەکەن بۆ زیاد بکەن

هەژمارکردنی ئۆتۆماتیکی:

هەژمارکردنی ئۆتۆماتیکی نمرەی خوێندکار لەگەڵ نمرەی پۆلی (١٠ و ١١) کە تەنها لە کاتی زیادکردنی نمرەکەیدا بۆی ئەژمار دەکرێت

وانەی کوردی یان عەرەبی:

لابردنی نمرەی وانەی کوردی یان عەرەبی یان هەردووکیان گەر نمرەکەت پێی زیاد بوو بۆ کۆلێژەکانی پزیشکی، ئەندازیاری، زانست

نمرەی کریدت:

هەژمارکردنی تەواوی نمرەی کریدت و وانە پەیوەندیدارەکان بۆ هەموو بەشەکان کە بە سیستەمی کریدت خوێندکار وەردەگرێت

هەڵسەنگاندنی کەسێتی (Personality Test)

بەشی گرنگی سایتەکەمان تاقیکردنەوەیەکی تێدایە کە چەند پرسیارێک لە خوێندکاران دەکرێت و دواتر بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی و زانستیانە چەند بەشێک لەسەر پێوەری وەڵامەکانت دیاری دەکات کە تۆی خوێندکار ئارەزوو و خواستی هەیە بۆ ئەو بەشانە